پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شارەزایەکی کەشناسی دوا وادەی پێشبینیکراو بۆ بارینی یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە سەنتەری شاری سلێمانی ئاشکرادەکات و لەگەڵ ئەوەشدا سەرمایەکی بەهێز روو لە ناوچەکە دەکات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، رۆژانی داهاتوو ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواوەتیدا دەبێت و بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەی بارانی کەم و مامناوەند بەردەوام دەبێت.
پشتیوانی پێنجوێنی دەڵێت، “پێشبینی دەکرێت شەوی رۆژی پێنجشەممە 1ـی شووبات و بەرەبەیانی رۆژی هەینی 2ـی مانگ، بارستەهەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لەو ماوەیەدا بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و چیای ئەزمەڕ و قەزای پێنجوێن ببارێت”.
ئاشکراشیکرد، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی سەرمایەکی بەهێز روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لەگەڵ شەپۆلە سەرماکە، بەفربارین و دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان.
ئەو کەشناسە ئاشکراشیکرد، رۆژانی شەممە و یەکشەممە بارانبارین بەشێوەی کەم و مامناوەند لە پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت.