لە هەولێر و سلێمانی خولی ئەفسەری دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەهەولێر و سلێمانی خولی ئەفسەری بۆ رێپێدراوانی هێزەكانی ئاسايشى ناوخۆ دەكاتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ لەرێگەی دولیژنەوە چاوپێكەوتن لەگەڵ رێپێدراوانی كوڕان و كچانی دەرچووی كۆلێژ لەڕیزی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكرێت بۆكردنەوەی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران لەكۆلێژەكانی هەولێرو سلێمانی بەمەبەستی سودوەرگرتن لەتواناكانیان.

هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، كردنەوەی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران بۆزیادكردنی میلامی ئەفسەرانە لەبەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەو مەرجەی رەچاوی هاوسەنگی جوگرافی پارێزگاكان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا