نەوت نزیك دەبێتەوە لە 70 دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

تا دێت نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوە بەخۆیەوە تۆمار دەكات و ئەمڕۆ هەینی دووجار نرخەكەی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە، بەجۆرێك ئێستا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلارو شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەو نرخەی كە ئێستا بۆ نەوتی برێنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی زیاتر 14 مانگدا كە بەهۆی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە نرخەكەی لە دەستدا بوو.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ ٦٥ دۆلار و ٩1 سەنت بەرز بویەوە.

ئەوەش دوای ئەوە لە دواین كۆبونەوەی خۆیدا، رێكخراوی ئۆپیك رەزامەندی دەربڕی بە هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە جێگیری تا كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ مەبەستیش لەو بڕیارەش پشتگیریكردنی بازاڕەكانی نەوتە لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا