هەواڵە دڵخۆشكەرەكان لەبارەی ئۆمیكرۆن نرخی نەوتی بەرزكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو هەواڵانەی باس لە كەمی مەترسیی ئۆمیكرۆن دەكەن بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بە جۆرێك بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 76 دۆلار بەرزبووەوە.

بەم شێوەیەش نرخی نەوت گەڕایەوە ئاستی سێ هەفتە پێش ئێستا.

ئەم گۆڕانكارییە لە نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی، راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان وتی، ئۆمیكرۆن لە گۆڕاوی دەلتا سوكترە.

دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی دڵنیایی دەدات گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە و جیهانی بەگیرهێناوە، لە گۆڕاوی دەلتا مەترسیدارتر نییە، بگرە سووكتریشە.

دوای ئەوەی مانگی رابردوو گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بۆ یەكەمجار ئەفریقای باشوور ئاشكرای كرد، زیاتر لە 38 وڵات رێوشوێنی نوێیان گرتەبەر و گەشتی ئاسمانییان لەگەڵ چەند وڵاتێكی ئەفریقی هەڵپەسارد، ئەمەش دوای تۆماركردنی زیاتر لە 250 توشبووی گۆڕاوە نوێیەكە كە پزیشكان چاوەڕوان دەكەن ژمارەی توشبووان زیاتریش بێت تاوەكو بە تەواوی مەترسی ئەو گۆڕاوەیان بۆ رووندەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا