مێسی بڕیارە گرنگەکەی واز لێهێنا

مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسەلۆنا بەشێوەیەکی کاتی وازی لە بڕیاری ڕۆشتن یان مانەوە هێنا .

پێگەی کاردینا سێر ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە جارێ مێسی هیچ بڕیارێک نادات تا سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت پاشان لە کۆتایی وەرز بڕیار دەدات.

مێسی پێی باشە دوای کۆتایی هاتنی وەرز سەیری دۆخەکە بکات بزانێت سەرۆکی نوێ چ پڕۆژەیەکی پێیە ؟ ئایا پڕۆژەکە تەنیا قسەیە یان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ؟

مێسی کۆتایی  وەرز گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانە کۆتایی پێ دێت و دەتوانێت ئازادانە چ یانەیەکی بوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا