هەواڵێکی خۆش گەشتە ڕیاڵ مەدرید

ئەم بابەتە 532 جار بینراوە

بەم دوایانە یانە ڕیاڵ مەدرید بە چەند سات و کاتێکی ناهەمواردا تێپەڕ دەبێت بەتایبەت ئەوەی ئەم وەرزە هیچ بۆنەیەکی بەدەست نەهێنا .

یانەی مێرەنگی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کارلۆ ئەنشلۆتی وەک ڕاهێنەری نوێی شاهانە دەستنیشانکرد ئەمەش دۆخی نێو ماڵی ڕیاڵ شاد کرد بەڵام خۆشیەکانی ڕیاڵ مەدرید زۆر نەخایەند کاتێک سێرجۆ ڕامۆس دەڕوات لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەپێی هەموو سەرچاوەکان بێت .

سەرباری ئەمانەش دوێنێ و پێرێ ناسر خلێفی بەتووندی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئامادەنین دەستبەرداری مباپێ بن کە ماوەیەکی زۆرە ڕیاڵییەکان خەونی پێوە دەبینن ئەمەش تەواو هاندەرانی ڕیاڵی توورە و نا ئومێد کرد .

کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کەوا بەرگریکار فەڕەنسی رەفایەل فاران ڕەزامەندی نیشانداوە بەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ یانەی شاهانەدا .

مانچستەر یونایتد بەتووندی هەوڵی بەدەستهێنانی فاران دەدات بەڵام پێدەچێت لاوە فەڕەنسێکە بڕیاری مانەوە هەڵبژێرێت و بەردەوام بێت لەگەڵ مێرەنگیدا .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک