پۆڵەتیک پرێس
یەکێک لەو شتانەی خانمان زۆر گرنگی پێدەدەن و دەیانەوێت جوان دەربکەوێت قژە، بەڵام هەندێک جار چەوری قژ دەبێتە هۆی جوان دەرنەخستنی و بێزارکردنی خانمان.
بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕێگایەکی سروشتی هەیە بۆ ڕزگاربوون لە قژی چەور :
-تێکەڵەی لیمۆ و هێلکە، دوو زەردێنەی هێلکە لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ جوان تێکەڵ دەکەیت و لە پێستی سەری دەدەیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت، ئەم کردارە هەفتەی دووجار دوبارەدەکەیتەوە.
-چای ڕەش، نیو کوپ ئاو گەرم دەکەیت، دواتر دوو کەوچکی گەورە چای ڕەشی تێدەکەیت، دوای کەمێک دەیپاڵێویت و ئاوەکەی دەدەیت لە قژ بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، ئەم کردارە هەفتەی دووجار دوبارەدەکەیتەوە.
-ئەلۆڤێرا، سێ کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچکی گەورە جێڵی ئەلۆڤێرا و دوو کەوچکی گەورە لەو شامپۆیەی بەکاریدەهێنیت جوان تێکەڵ دەکەیت، دواتر وەکو شامپۆ بەکاریدەهێنیت، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، دەتوانیت هەفتەی دووجار دوبارەیبکەیتەوە.
-ئاوی لیمۆ، یەک کوپ ئاوی لیمۆ و نیو کوپ ئاو تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژەکەی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت، هەفتەی یەکجار ئەم کردارە دەکەیت.