دژه‌ تیرۆری كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێك له‌هه‌ولێر ده‌دات

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دژه‌ تیرۆری كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆردا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست پۆڵه‌تیك پرێس كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، “لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان یٔەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو”.

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستانەوە

لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە:

لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو.

لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان
2021/2/26

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا