یۆرۆ لیگ بۆ دڵشكاوەكانی ئینگلیز و ئیسپانیا

پۆڵەتیكسپۆڕت

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو دوا یانەی وڵاتی ئینگلتەرا كە مانچستەر سیتی بوو ماڵئاوایی كرد لە چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە كڕۆناوییە و ئیدی پاش زیاتر لە 9 ساڵ لە چوار گۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگ یانەیەك لە وڵاتی ئینگلتەرا نابینین بە هەمان شێوەش ئیسپانی نابینین بەڵكو ئەوانەی دەیان بینین دوو ئەڵمانی و دوو فەڕەنسین هەر بۆیە ئەمشەو یانەیەكی ئینگلیزی و یانەیەكی ئیسپانی كە هەردووكیان لە چەند ساڵی ڕابردوودا پاڵەوانی یۆرۆ لیگ بوون بۆ قەرەبووی كردنەوەی نشوستییەكانی ئینگلیز و ئیسپان لە چامپیۆنس لیگ ئەمشەو لە یۆرۆ لیگ دەجەنگن.

بڕیارە ئەمشەو یەك شەممە لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یەكەم یاری قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی یۆرۆ لیگ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا هەردوو یانەكانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی بدەن بە یەكدا.

هەردوو یانە سەركەوتنیان بۆ چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كردووە لە وڵاتەكانی خۆیاندا، بەڵام بۆ ئەمساڵ یۆرۆ لیگ و بلیتێكی زێڕینیان لە بەر دەستە تا نازناوی دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی لە سەر ئاستی ئەوروپا بۆ خۆیان ببەنەوە و دواتر ڕووبەڕووی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ ببنەوە لە سوپەری ئەوروپادا.

ئەمشەو یەك شەممە       سەعات 10
سڤیلیا X مانچستەر یونایتد

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا