قەسابخانەكەی سۆڵشار

پۆڵەتیك سپۆڕت
ئۆلی گۆنار سۆڵشار ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بە نیازی ئەوەیە شۆڕشی سوری سۆڵشار ڕابگەیەنێت لە یانەكەیدا.

ئۆلی گونار سۆڵشار
ئۆلی گونار سۆڵشار

پاش چوونە دەرەوەی مانچستەر یونایتد لە دوا پاڵەوانێتی ئەم وەرزە كە یۆرۆ لیگ بوو سۆڵشاری نەرویجی ڕاهێنەری ئەو یانە زەبەلاحە شۆڕشی سوری بە سەر یاریزانەكانیدا ڕاگەیاند و بە تەمایە تەوری مل پەڕاندنی هەندێك یاریزان كۆتایی پێ‌ بهێنێت لە بەرامبەردا كۆمەڵێك یاریزان و ناوی تر لە سەر شانۆی خەونەكانی ئۆڵدترافۆرد نماییش پێ‌ بكات.

سۆڵشار تووڕەیە لە ئاست نزمی زۆرێك لە ئەستێرەكانی كە نەیان توانی ئەم وەرزە هیچ پێشكەشی یانەكە و جەماوەری هاندەری بكەن هەر بۆیە داوای كردووە ڕیزەكانی مان یونایتد چۆڵ بكەن و یاریزان و ناوی نوێ‌ بێتە شوێنی ئەوان.

بە پێی ڕۆژنامەی دەیلی میل ناوەكانی ڕاهێنەر دایناون بۆ ڕۆیشتن پێك دێن لە (خوان ماتا و جیسی لینگارد و دیێگۆ دالوات و ئەندریاس پیرێرا و كریس سمۆلینگ و فیڵ جۆنز و ماركۆس ڕۆخۆ) ئەمانە سەرجەمیان سۆڵشار و ئیدارەی یانەكە داوایان لێ‌ كردوون خۆیان كۆبكەنەوە و ڕووە و یانەی تر بڕۆن.

لە لایەكی ترەوە هەمان ڕۆژنامە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ پۆڵ پۆگبای هاونیشتمانی گفتوگۆی كردووە و داوای لێ‌ كردووە ڕوو لە ڕیاڵ مەدرید بكات، بەڵام یاریزانەكە تا ئێستاش بەڵێنی پێ‌ نەداوە ئەو كارە بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا