پێرلۆ دیارییەك بۆ دۆن دەگوازێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری نوێی یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆی خانمە پیرەكە پاڵەوانی چەندان ساڵەی خولی كالچیۆی ئیتاڵیا بە مەبەستی باشتر كردنی دۆخی دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەكەی هەوڵ دەدات دیارییەكی پێشكەش بكات ئەویش بە گواستنەوەی هاوڕێیەكی دۆن بۆ یۆڤی ئەرینا.

ڕۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی لە ڕاپۆرتە هەواڵێكی دا ئاشكرای كردووە: پاش ئەوەی ئەلێكسی ساندرۆی بەرازیلی تووشی پێكان هات و پێ‌ دەچێت بۆ ماوەی مانگێك یان زیاتر دوور بكەوێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بە خێرایی پێرلۆ جێگرەوەیەكی بۆ دەست نیشان بكات بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە دەستەی واژوو كردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان كردووە لە یانەكەی كە بۆندێك پێشكەش بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بكەن بە مەبەستی دەستەبەر كردنی مارسیلۆی ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی وڵاتی بەرازیل و بەرگریكارە بە ئەزموونەكەی ڕیاڵ كە زێدان دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕوویدا كردۆتەوە و پێی ڕاگەیاندووە كەوا ئیدی ئەو لە پلانەكانی دا نەماوە.

پێرلۆ پێی وایە بە گواستنەوەی مارسیلۆ دۆن كریستیانۆ ئاسودە دەبێت بە بینینەوەی ئەو یاریزانەی وەك شادەمارێك وا بوو لە نێو یاریگادا تۆپەكانی دەگەیاندە ئەو جێگەیەی ڕۆناڵدۆ پێویستی پێی بوو هەر بۆیە داوای كردووە بۆند لەگەڵ مارسیلۆ واژوو بكەن و پەلكێشی یانەكەی بكەن تا وا بكات لەگەڵ دۆن دوانەیەكی ناوازەیە بە تامی ئەوەی لە ڕیاڵ هەبوون دروست بكەنەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا