ئێران لەڕێگەی خاکی عێراقەوە چەک بۆ سوریا دەگوازێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران باری چەکی نوێیان لە عێراقەوە ناردووەتە سوریا.

رۆژی شەممە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سێ بارهەڵگری مەدەنی کە دەبوو میوە و سەوزەواتیان بار بکردایە، چەندین چەک و تەقەمەنی ئێرانیان لە دەروازەیەکی نایاسایی نێوان عێراق و سوریا گواستووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو دەروازە نایاسییە دەکەوێتە نزیک گوندی عەباسی سەربە شاری بوکمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

بەشێوەیەکی گشتی میلیشیاکانی سەربە ئێران دەروازە نایاساییەکان بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بەکاردەهێنن.

هەفتەی رابردوو میلیشیاکانی سەربە ئێران بارەگا کۆنەکانیان گواستەوە بۆ چەند شوێنێکی نوێی سوریا و چەک و تەقەمەنییەکانیان بردە ناوچە جیاجیاکانی بوکمال و مەیادین و دەوروبەری دێرەزور.

ئەم هەنگاوەش لەدوای ترس و دڵەڕاوکێکانی ئێران هاتەئاراوە، بەتایبەت کە لەم دواییانەدا هێزەکانیان لە سوریا بەتوندی کرانە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا