عێراق لەبارەی داخستنی مزگەوتەكانەوە بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڕیاریدا، بەمەبەستی رێگیریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆنا جارێكی دیكە مزگەوت و هۆڵەكانی تایبەت بە بۆنەو ئاهەنگەكان دابخات.

دیوانی وەقفی سوننی رایگەیاند، بڕیارەكەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بووە، هاوكات خۆپارێزی هاوڵاتیان بە ئەركێكی ئاینی ناودەبات.

دوای بڕیارەكەی وەقفی سوننی، مزگەوتەكان تەنها بۆ مەبەستی بانگدان بەكاردەهێنرێت و نوێژخوێنان لە ماڵەوە نوێژ دەكەن، بۆ نوێژی هەینیش بڕیاردراوە، تەنیا لەلایەن كارمەندانی مزگەتەكەوە بكرێت و بڵندگۆی ناوەوە بەكاربهێنرێت.

ئەو بڕیارەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردودا رێژەی توشبون بە كۆرۆنا لە شارەكانی عێراق روویان لە زیادبوون كرد، لەلایەكی دیكەشەوە لە چەند رۆژی رابردودا چەند حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق تۆمار كرا.

بەوهۆیەشەوە رۆژی 13ی ئەم مانگە، وەزارەتی تەندروستی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند بەجۆرێك لە كاتژمێر 8:00ی شەو تاوەكو 5:00ی بەیانی دەخایەنێت، بڕیارەكەش لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا