مەرجی سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وادەی سەركەوتنی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا راگەیاند، بەڵام بەو مەرجەی خەڵك پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

مارگریت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، ئاماژەی بەوەكرد، لەمساڵدا نیشانەی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بەو مەرجەی هاووڵاتیان پەیوەستبن بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە.

باس لەوەشدەكات، گرنگە لەكاتی كوتاندا رێژەی توشبوون بەكەمی بهێڵدرێتەوە، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە هەڵسوكەوت و هەستی بەرپرسیارێتی خەڵك لە مەترسی ڤایرۆسەكە.

بەوتەی هاریس لە ئەگەری كەمبوونەوەی رێژەی توشبوون و بەهۆی كوتانەوە دەتوانرێت سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكە رابگەیەندرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا لەجیهاندا ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە زیاتر لە 84 ملیۆن و 982 هەزار و 875 كەس، لەكۆی ئەو رێژەیەش زیاتر لە یەك ملیۆن و 843 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەیەكەم رۆژی ساڵی نوێیشدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی یەكەمین ڤاكسینی دژە كۆرۆنای پەسەندكرد كە ڤاكسینی فایزەری ئەمریكییەو لەئێستادا لەبەشێك لە وڵاتاندا دەست بەبەكارهێنانی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا