خوێندنی باڵا بڕیار لە دەستپێكردنەوەی كاتی خوێندن دەدات

پۆڵەتیك پرێس- نازە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆدەبنەوەو بڕیار لەشێوازی دەوام و كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ دەدەن.

عەباس ئەكرم بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزارەتدا گفتوگۆی تەواو لەبارەی رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵی زانكۆو پەیمانگاكان دەدرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەكۆتای مانگی شوباتی ئەمساڵ دەوامی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاو ناوەندەكانی خوێندن لەهەرێم راگیرا.

لەئێستاداو بەهۆی پەیدا نەبوونی ڤاكسینی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆناو  كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەوە چاوەڕوان دەكرێت كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن بۆ ماوەیەك دوابخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا