پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌زهه‌ر ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان بگاته 75 دۆلار، كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به كورتهێنان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
مه‌زهه‌ر ساڵح به ڕۆژنامه‌ی “سه‌باح”ی نیمچه فه‌رمی عێراقی وتووه، خاڵی یه‌كسان و هاوسه‌نگ له بودجه‌دا كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی نرخی ساڵانه‌ی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌نێوان 75 بۆ 80 دۆلار بێت”.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی كازمی ده‌شڵێت “حكومه‌ت له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئێستای نه‌وت سود ده‌بینێت، كه زۆر زیاتره له‌و نرخه‌ی له بودجه‌دا دانراوه”.
له ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشتووه‌ته 63 دۆلار و 53 سه‌نت.