ئاسایشی سلێمانی “تیرۆرستێكی داواكراو” دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی “تیرۆریستێكی داواكراو” هەڵهاتوو لە دادگا دوای دووجار هەڵهاتنی لە دەست هێزە عێراقیەكان دەستگیردەكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای دیالە بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاووڵاتییەكی مەسیحی بە ناوی ( رەمسیس بترس ) دانیشتووی بەغدا، تیرۆریست ( عومەر وحید خەزرەجی ) لەلایەن هێزە عێراقییەكان دەستگیردەكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دووجار هەڵدێت و دواجار خۆی دەگەیەنێتە سنووری سلێمانی.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم كەیسەكراو زانیاری دروست لەسەر داواكراو دەستكەوت .

باس لەوەشكراوە، دوای رەزامەندی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، لە ئۆپراسیۆنێكدا شەوی 30 ی 12 ی 2022 بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، تیرۆریستی هەڵهاتوو لە یاسا پاش گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەكانمان و هەوڵدان بۆ هەڵهاتن، توانرا دەستگیربكرێت و رووبەڕوو دادگا بكرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا