ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە18ی کانونی یەکەم، مووچەی وەزارەتەکانی، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان و ژینگە، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دەزگای مین، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دیوانی دارایی و چاودێری مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.

لەکاتێکدا، ڕۆژی سێشەممە12ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە، کە چوارشەممە13ی کانونی یەکەم بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد و ڕۆژی پێنجشەممە21ی کانونی یەکەم، بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە14ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە،” لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 18/12/2023لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا