پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای نیویۆرک بڕیاریدا دۆسیەی دەستدرێژیکردنەسەر جین کارۆڵ، ژنە ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ساغبکاتەوە.
لە دوایین دانیشتنی دادگای نیویۆرکدا لەبارەی دۆسیەکانی سەر دۆناڵد ترەمپم سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دادگای نیویۆرک بڕیاریدا، تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر جین کارۆڵ و دواتر ناوزڕاندنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ساغبکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە دادگاکە بڕیاریدا، دۆناڵد ترەمپ بڕی پێنج ملیۆن دۆلار قەرەبووی تاوانلێکراو بکاتەوە.
لایخۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرجەم تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و تانە لە بڕیارەکە دەدات و دەڵێت، ئەو ژنە ناناسێت کە تۆمەتەکەی ئاڕاستەکردووە.