پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی شیعه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ساڵانی ڕابردوودا، بووه‌ته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له هه‌رێمی كوردستان”.
حه‌سه‌ن عه‌قابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه زیاتر له 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، كه‌واته بۆچی داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بدات؟”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی بووه، بۆیه بووه‌ته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق”.
له‌ئێستادا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدایه، بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق كپ نه‌بووه.
مه‌نسور به‌عیجی، له‌هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق كه دژایه‌تی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت “ڕێگه به هیچ لایه‌ك ناده‌ین ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌وت و داهاته‌كانی ڕاده‌ستی به‌غدا بكات”.