بە ئەنجام دانی تەنها یەکێک لەم خاڵانە لە ڕؤژێکدا ٣٠٠ کالۆری دەسوتێنیت

پۆڵەتیک پرێس

زۆر ڕێگا هەیە کە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، وەک پاسکیل سواری و یۆگا و وەرزشی ڕاکردن، کە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ لە دەست دانی چەوری، بەڵام پزیشکان ئامۆژگاریت دەکەن لە ڕێگەی ٢٣ خاڵەوە بە ئەنجام دانی تەنها یەکێک لەم خاڵانە ڕۆژانە ٣٠٠ کالۆری دەسوتێنیت.

ئامۆژگارییەکانیش بریتین لە

١-ڕاکردن بە خێرای بۆ ماوەی ٣٠ خولەک

٢-ڕاهێنانی یۆگا بۆ ماوەی ٣٣ خولەک

٣-وەرزشی هێلا هۆپ بۆ ماوەی ٤٥ خولەک

٤-پەت پەتێن بۆ ماوەی ٢٠ خولەک

٥-پاسکیلسواری بۆ ماوەی نیو کاتژمێر

٦-کار کردن لە باخچەکەتدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک

٧-وەرزشی هیفت بۆ ماوەی ٥٠ خولەک

٨-ڕێک کردن و پاککردنەوەی ماڵەکەت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر

٩-شتنی ئۆتومبیلەکەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک

١٠-ڕۆیشتن بە پێ بۆ ماوەی ٣٠ خولەک

١١-ڕۆیشتن بە ناو یاریگایەکدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک

١٢-سەرکەوتن بەسەر شاخ یاخود هەرشتێک بۆ ماوەی ٢٥ خولەک

١٣-ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک

١٤-مەلەکردن بۆ ماوەی ٢٧ خولەک

١٥-وەرزشی تێنس ماوەی نیو کاتژمێر

١٦-شاخەوانی بۆ ماوەی ٤٠ خولەک

١٧-سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا ٢٠ خولەک

١٨-بازدان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر

١٩-٤٥ خولەک یاری بۆکسێن

٢٠-وەرزشی تۆپی پێ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر

٢١-یارمەتی هاوڕێکەی بدە ماوەی ٣٠ خولەک

٢٢-وەرزشی باسکە بۆ ماوەی نیوکاتژمێر

٢٣-ماوەی کاتژمێرێک بەسەر ئامێری وەرزشی ڕۆیشتن وەرزش بکە

هەرچەندە ئەمانە، چالاکی ئاسانن بەڵام یارمەتی بەهیز بوونی ماسولکەکانی لەش دەکات سوڕی خوێن چالاک دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا