پۆڵه‌تیك پرێس:
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بانگه‌وازی چه‌ك هه‌ڵگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به پاساوی هه‌بوونی پلانێك بۆ دروستكردنی “ئاژاوه” له‌شاری به‌غدا.
ساڵح عێراقیی، كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “پلانێكی داعشی-به‌عسی له‌ئارادایه بۆ به‌ئامانجگرتنی مه‌زاره ئاینییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا”.
میدیای عێراقی له‌پاش ئه‌و قسانه‌ی ساڵح عێراقی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، سه‌رایا سه‌لام كه هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به سه‌دره خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و بانگه‌وازی چه‌كهه‌ڵگرتنی گشتییان كردووه.
میدیاكان ده‌شڵێن “سه‌رایا سه‌لام زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه له‌شاری به‌غدای پایته‌خت”.