پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و له خولی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یارییه‌كی قورسی هه‌بوو، كه ره‌نگه به سه‌خترین یاریی ئه‌مساڵی دانرا بێت، چونكه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له تیپه باشه‌كان رووبه‌رووبوو، ئه‌ویش یانه‌ی ریاڵ بیتسه.
پیلگیرنی راهێنه‌ری یانه‌ی بیتس شێوازی یاریكردنی له شێوه‌ی یاریی به‌رشه‌لۆنه نزیكه، ئه‌و تیپانه‌ی به‌وجۆره یاریی بكه‌ن، ئه‌وه كێشه‌ی زۆر بۆ تمیی بلوگرانه دروست ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا كۆمانی راهێنه‌ر میسی یه‌ده‌گ كرد، راستی نه‌دیده‌زانی میسی بۆ ئه‌م جۆره یاریانه گرنگه، به‌ڵام دواجار بیركردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و دروستربوو، چونكه میسی شۆكی بۆ تیپه‌كه‌ی هێنا.
گێمی یه‌كه‌م بیتس بوونه خاوه‌نی گۆڵێك، دوای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به (136) چركه میسی گۆڵی یه‌كسانی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌گه‌ڵ هاتنی لیۆ زیاتر یاریكه‌ره‌كانی به‌رشه به تایبه‌تی ئه‌لبا و گریزمان پێشوویان وه‌رگرت و سترێسی زۆریان له‌سه‌ر نه‌بوو، تا به‌وهۆیه‌وه گۆڵی دووه‌میان بۆ به‌رشه‌لۆنه كرد.
بیتس ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵا م به‌رشه‌لۆنه به‌هۆكاری هه‌ڵكشان و به‌رێكردنی تۆپه‌كان بۆ باڵه‌كان گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌یان له رێگه‌ی ترینكاو تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا، كه ئێستا ئه‌و یانه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی (43) خاڵ جیاوازی گۆڵ چووه خانه‌ی دووه‌م و پێش یانه‌ی ریاڵ كه‌وت.