پێنج جار سوپەر بایرن

پۆڵەتیك: سپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا فیكەی كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا لێ‌ درا بە بردنەوەی نازناوەكە لە لایەن یانەی بایرن میونخی باڤارییەوە.

یاریگای ئاریانز ئەرینا لە میونخی باشوری ئەڵمانیا ئامێزی گرتەوە بۆ یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا لە نێوان بایرن میونخی پاڵەوانی بۆندزلیگا و پوكاڵ لە سەر ئاستی ئەڵمانیا و چامپیۆنس لیگ و سوپەری ئەوروپا لە سەر ئاستی كیشوەری پیر.

هەر لە سەرەتاوە باڤاری توانی بە 2 گۆڵ پێش بكەوێت، بەڵام یانە زەرد و ڕەشەكە توانی بگەڕێتەوە نێو كەشی یارییەكە و 2 گۆڵەكەی تۆمار كردەوە لە كاتێكیشدا یارییەكە بەرەو كۆتایی دەڕۆیشت باڤاری توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوە تۆمار بكات لە لایەن كوڕە ئەڵمانسییەكەی جۆشوا كیمیچەوە و نازناوەكەی لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا هێنا بە ئەنجامی 3 – 2 بەم شێوەیەش یانە باڤارییەكە لە ساڵی 2020 هەموو شتێكی كرد و توانی 5 نازناو بە دەست بهێنێت ئێستاش چاوەڕێی فیفایە بڕیار بدات ئاخۆ جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان ئەنجام دەدرێت یاخود نا ئەگەر ئەنجام بدرێت و بایرن ئەو نازناوەش بباتەوە ئەوا بە وێنەی بەرشەلۆنەی 2009 ئەمیش دەبێتە پاڵەوانی 6 نازناو لە وەرزێكدا ئەگەر پاڵەوانێتییەكەش ڕەت كرایەوە ئەوا بایرن لە ساڵی 2020 تەڕ و وشكی لە سەر ئاستی تۆپی پێ‌ لووش داو بووە یانەی ساڵی 2020.

جامی سوپەری ئەڵمانیا
بایرن 3 X بروسیا دۆرتمۆند 2

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا