پاریس ئەمشەو یارییە دواخراوەكەی دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش دەست پێكردنەوەی خولی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا و بەڕێوەچوونی 3 هەفتە لە یارییەكانی خولەكە بڕیارە ئەمشەو یانەی پاریس سانت جێرمان ببێتە میوانی یانەی لانس لە یارییە دواخراوەكەی هەفتەی دووەمی دا.

وەك لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە یانەی پاریس سانت جێرمان كە جەمسەرێكی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو بەرامبەر بە یانەی بایرن موینخی ئەڵمانی و یارییەكەی بەرامبەری دۆڕاند بە ئەنجامی 0 – 1 هەفتەیەك دواتر خولی ناوخۆیی فەڕەنسا دەستی پێ كردەوە بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە یارییەكانی ئەو یانەیەی دواخست بۆ پاش بەڕێوەچوونی یاری هەڵبژاردەكان لە پاڵەوانێتی دۆستانەی یۆرۆ نەیشن دا.

بڕیاریشە ئەمشەو یانەی لانسی خاوەنی پلەی 15 ی ڕیزبەندی میوانداری پاڵەوانی خولەكە بكات لە سەر یاریگای خۆی.

ئەمشەو پێنج شەممە            سەعات 10 ی شەو
لانس X پاریس سانت جێرمان

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا