گووەیتا بۆ لیڤەرپول

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی لیڤەرپول ڕیدز ئێوارەی ڕۆژی شەممە سێیەم بۆندی ئەم وەرزەی ڕاگەیاند كە ئەویش یاریزانی تاكی پرتوگالی یانەی ولڤەرهامتۆن دیێگۆ گووەیتایە.

گووەیتا لە ولڤەرهامتۆن

گووەیتا بە یەكێك لە یاریزانە ناوازەكانی یانەی ولڤەر هەژمار دەكرا بەو پێیەی ئاستێكی بەرز و ناوازەی پێشكەش دەكرد هەر بۆیە یۆرگن كڵۆپ بە تایبەت داوای واژوو كردنی بۆندی لەگەڵ كرد بوو هەر ئەوەش بوو لە بەرامبەر 41 ملیۆن یۆرۆ + 4 ملیۆنی تر وەك دیاری لە داهاتوودا پێشكەش كرا بە مەبەستی گواستنەوەی.

 

ئەو یاریزانە پرتوگالییە توانای ئەوەی هەیە لە سەرجەم ناوچەكانی هێڵی هێرشبردن یاری بكات هەروەك دەتوانێت فشاری زۆر دروست بكات بە هۆی بچووكی جەستەیەوە توانای ئەوەی هەیە بەرگریكاران بێزار بكات و فشاری زۆریان بخاتە سەر.

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانە پاڵەوانەكەی پریمەرلیگ پێویستی بە یاریزانێكی لەو شێوەیە بوو تا لە چەند ناوچەیەك و بە پێی چەندان پلانی جیاوازی بەشداری پێ‌ بكات توانیشی بیگوازێتەوە بۆ ئەنفێڵد.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا