ئاشکراکردنی فەرمانبەرانی وەهمی لە عێراق بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی چاکسازی حکومەت، وەزارەتی پلاندانانی عێراق مانگی حوزەیرانی داهاتووی دیاریکرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی “بانکی فەرمانبەران” لە هەنگاوێکدا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەیان و ئاشکراکردنی فەرمانبەرانی وەهمی.

ئێوارەی شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەمیانی دەنگدان لەسەر بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی پابەند کرد بە کارکردن بە سیستمی بایۆمەتری فەرمانبەران بەمەبەستی ئاشکراکردنی فەرمانبەرانی وەهمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان.

لەوبارەیەوە عەبدول زوهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، وەزارەت بەردەوامی بە کارەکانی دەدات لەسەر پڕۆژەی بانکی فەرمانبەران و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەهەماهەنگی لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان تەواوبکرێت.

هاوکات، وەزارەتی پلاندانان تیمێکی لە فەرمانبەرانی دەزگای ناوەندیی بۆ ئامار پێکهێناوە هەتا سەردانی دامەزراوە حکومییەکان بکەن بۆ زانینی زانیاری فەرمانبەران کە تا ئێستا بەپێی ئامارەکان زیاتر لە دوو ملیۆن فەرمانبەر ناویان تۆمارکراوە.

هنداوی باسی لەوەکرد، گرنگی ئەم دۆسیەیە لە دروستکردنی داتابەیسێکی وردی فەرمانبەراندایە بۆ لابردنی هەر ناوێکی وەهمی و ئاسانکردنی خەرجکردنی موچە بەڕێگای ئەلیکترۆنی و زانینی تایبەتمەندی فەرمانبەران و ماوەی خزمەت و ئاستی بروانامە و زانیارییەکانی دیکەیان.

لەماوەی رابردوودا، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە %10ی فەرمانبەران وەهمی و دووموچەن کە ژمارەیان لە دامودەزگا حکومییەکان لەنێوان 200 بۆ 300 هەزار فەرمانبەردایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا