عێراق نوێترین ئاماری دانیشتوان بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی  ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق،  ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن و 150 هەزار کەسی تێپەڕاندوە و ساڵانە ژمارەی دانیشتوان  نزیكەی یەك ملیۆن کەس زیاد دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن و 150 هەزار کەسی تێپەڕاندوە و ساڵانە ژمارەی دانیشتوانیش لە 850 هەزار بۆ یەك ملیۆن کەس زیاد دەکات هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە، هیچ توێژینەوەیكی ورد  نیە بۆ دیاریکردنی ژمارەی  منداڵبوون،  بەڵام بەپێویستی دەزانن هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەبێت لەپێناو بەدیهێنانی داهاتوویەكی باش عێراق لە گەشەپێدانی دانیشتوان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەو وڵاتانەی کاریانکردوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی منداڵ بون رووبەڕووبوی کێشە بونەتەوە، بەتایبەتی لەکەمبونەوەی توانای گەنجان بۆ کارکردن و بونی کۆمەڵگەیەکی بەتەمەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک