پۆله‌تیك سپۆرت
سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دوای پێنج ساڵ دورخرانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی هاته قسه و پێی وایه ئه‌وه نهێنی زۆری تێدایه و تێگه‌شتن لێی زۆر قورسه.
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی سێكسی نێوان خۆی و ڤالبۆنیا، ئه‌وه راسته‌وخۆ كه‌ریم بنزیما له‌لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه دیدیه دیشامپ له (2016) له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دورخرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه ده‌ڵێت:
بانگ نه‌كردنی كه‌ریم بنزیما بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه كارێكی قورسه و زیانی زۆری به تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كان گه‌یاندووه، چونكه ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت سوودی زۆری بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام نازنرێت بۆچی دیشامپ بانگی باشترین هێرشبه‌ری جیهان ناكاته‌وه؟