یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی فیرۆنتینا به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی هێنا و پیرلۆی راهێنه‌ر تووشی یه‌كه‌م شكست هات له خولی ئیتاڵی و رۆناڵدۆش نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات. دوای یارییه‌كه پیرلۆی راهێنه‌ری بیانكۆنێری وتی:
” ئێمە بە خراپی چوینە ناو یاریەکەوەو بە خاوی و بێ تەرکیز یاریمان كرد بۆیە دۆڕاین. من رێنمایی خۆم بە یاریزانەکان دەدا و نەتوانرا بە تەواوی جێبەجێ بكه‌ن، بۆیه گۆڵمان لە دەستداو لە نیوەی یەکەم یاریزانێکمان کرایەدەرەوە. ناڵێم بڕیارەکانی ناوبژیوان راست بووە یان هەڵە، ئەو هەڵانەی بۆنۆچی ده‌یكات ئەگەری روودانی بۆ هەموو یاریزانێک هەیە، بەڵام ئەو سەرکردەی ئێمەیە و باوەڕێكی گەورەمان پێی هەیە، هه‌روه‌ها ئێستادا دەچینە پشووی سه‌ری ساله‌وه، بۆ ئەوەی جۆش و تینی یاریكه‌ره‌كانمان بگه‌ریته‌وه ،دواتر دەتوانین ئه‌و هەڵانەی کە کردوومانه چاكی بكه‌ینه‌وه”.