هەفتەی نوێی فۆتساڵی خانمان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی سەعات 2 ی پاش نیوەڕۆ یارییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی فۆتساڵی خانمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.

پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو یارییەكانی وەرزی نوێی خولی فۆتساڵی خانمانی یانە نایابەكانی كوردۆستان دەستی پێ‌ كردەوە و سەرجەم یارییەكانی بەڕێوەچوون ئەمڕۆ هەینی دووەم هەفتەی یارییەكانی خولی نایاب بەڕێوە دەچن كە تیایدا هەردوو یانەكانی سیروانی نوێ‌ و ئافرۆدەیت نوێنەرانی یانەكانی خانمانی شاری سلێمانی لە دەرەوەی سلێمانی دەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەكانی شێخان و چۆمان.

یانەی چۆمان دووەمی وەرزی ڕابردوو پاش بردنەوە گەورەكەی لە هەفتەی یەكەمدا بەرامبەر بە سیروانی نوێ پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ئەم هەفتەیە لە یاریگای خۆی دا میوانداری ئافرۆدەیت دەكات و یانەی سیروانی نوێی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش میوانی یانەی شێخان دەبێت سەرجەم یارییەكانی هەفتەكەش لە سەعات 2 ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچن.

لیستی تەواوی یارییەكان:
چۆمان X ئافرۆدەیت
شێخان X سیروانی نوێ‌
ئافرەتانی هەولێر X تەناهی
ئاكرێ‌ X ئافرەتانی دهۆك
ڕەواندز X چوار قوڕنە

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک