بڕیار لەبارەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنوری كەركوك دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی كێشەی زەوی و زاری كشتوكاڵی ناوچەكانی سنووری ماددەی ١٤٠چەند بڕیارێكی دەركردو هەموو جۆرە كاركردنێكی لەو زەوییانەش راگرت تاكاتی یەكلاكردنەوەی كێشەكان.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەو لیژنە پەرلەمانییەكەی بۆ بەدواداچوونی كێشەی زەوی و زارەكانی سنوری كەركوك پێكهێنراوە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە دوا كۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی كێشەی زەوی و زاری كشتوكاڵی ناوچەكانی سنووری ماددەی ١٤٠ توانیمان چەند بڕیارێكی گرنگ بدەین یەكێك لەو بڕیارانەش ئاراستەكردنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانە لەسنووری كەركوك بۆ ڕاگرتنی هەموو جۆرە ڕێكارێك لەسەر ئەو زەوییە كشتوكاڵییانەی دەكەونە سنووری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوكەوە، كە خۆی لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی (قەزای داقوق ، ناحییەی لەیلان، ناحیەی سەرگەڕان و گوندەكانی دەوروبەری، ناحیەی تازە، گوندی بەشیر)دەبینێتەوە.

هەرێم كەمال وتیشی: دوای گەشتنی سكاڵایەكی زۆری جوتیاران تا یەكلاییكردنەوەی كاری لیژنەكەی پەرەلەمان بەپێی یاسا هەمووجۆرە كاركردن و گرێبەستێك و مامەڵەكردنێك لەسەر ئەو زەویانە راگیراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی زەوی و زارەكانی سنوری مادەی 140 كێشەیەكی كۆن و یاسایی و جوگرافی و سیاسییە و لەرابردوشدا خاوەنی ئەو زەویانە كورد بون بەڵام بەهۆی راگواستنەوە دراون بە عەرەبان.

بەوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، ئەوان لەهەوڵی بەردەوامدان تا مافی یاسایی بۆخاوەنی زەوییەكان بگەڕێننەوە كە زۆرینەیان جوتیاری كوردی سنوری ئەو گوندانەن و بەهۆی بڕیارەكانی حكومەتی بەعسەوە زیانیان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا