پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەست بەسەر یەک تۆن شیرینیدا دەگرێت، کە شیاوی خواردن نەبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە9ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر 850 کیلۆگرام لوقم و 150 کیلۆگرام لوقمە قازیدا دەگرێت”.
جەختیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شیرینییەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.