شۆرش ئیسماعیل گەڕایەوە پۆستی وەزیری پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر پۆستەکەی و بڕیارە لەگەڵ هاتنەوەی، یەکەم کۆبوونەوە لە وەزارەت رێکبخات.

ئەمڕۆ دووشەممە، شۆڕش ئیسماعیل پاش زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە دوورکەوتنەوەی لە پۆستی وەزیری پێشمەرگە، جارێکی دیکە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت یاوەری گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگەی کرد.

رۆژی 7ـی تشرینی دووەم، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش رێککەوتن و لەبارەی کێشەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆیان و یەکێک لە پرسەکان، گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بوو بۆ سەر کارەکەی.

لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی، له بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و رەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ رەوتى رووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و روبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا