بافڵ جەلال تاڵەبانی:مادلین ئۆلبرایت هەمیشە لە بیرەوەریمان زیندووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی كۆچی دوای مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، مادلین ئۆلبرایت هەمیشە لە بیرەوەریمان زیندووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتێكی گەورە و دۆستێكی دێرین، خاتوو ئۆلبرایت رۆڵی سەرەكی هەبوو لەیەك نزیككردنەوەی كورد و كۆتاییهێنان بەشەڕی ناوخۆ لە رێككەوتنی ساڵی 1998، مادلین ئۆلبرایت هەمیشە لە بیرەوەریمان زیندووە. گیانت ئارام بێت.

ئێوارەی 23 ی ئادار مادلین ئۆابرایت وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا، لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مادلین ئۆلبرایت دەستێكی باڵای هەبوو لە رێكەوتن نامەی واشنتۆن_ـی نێوان یەكێتی و پارتی لە ساڵی 1998 ، دوای شەری ناوخۆ، ئەم رێكەوتننامەیە بوە هۆی سەقامگیری كوردستان و دواتر چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد لە دەستووری هەمیشەیی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا