وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دیاری دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ.

بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 13 ی كانوونی یەكەمی 2023 پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ.

رۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو كێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی رابردوو لە نێوانیان روویاندا.

لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە بۆ دوورخستنەوەی حەلبووسی لە پۆستەكەی، لایەنە سوننەكانی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە بەركەوتەی هەڵبژاردنی ئەو پێكهاتەیەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا