‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست روبەڕوری هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “‎دوبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی رووونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان، ئەرکی هەمومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و روبەڕوی تەحەدییەکان بوەستینەوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “‎پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەی هەمو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “شەوی 12/13ی ئاداری 2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا