وەزارەتی پەروەردە: ئەوانەی لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت خوێندکاران فریوبدەن سزا دەدرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕوبەڕوکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕوبەڕوکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن.

هاوکات وەزارەتەکە وێنەی پەیجێکی سۆشیال میدیا دڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی: بۆئەو مەبەستەش ئەم پەیجەی کە لەوێنەکەدا هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سکاڵای وەزارەتمان دەستگیرکران.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات بەهەموو جۆرێک دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن، هەروەها هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕوی یاسای دەکەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا