وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشنیازده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن بدات.

د.سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكاراندا بكرێنەوەو چاوەڕێی كۆبونەوەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیار لەسەر ئەو پێشنیارەی وەزارەتی پەروەردە بدات، كە داوا دەكات ڕۆژی شەشی شوبات دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە.

وتیشی، تەواوی پێداویستیەكان بۆ خۆپارێزی خوێندكاران لەناو ناوەندەكانی خوێندن ئامادەكراوەو هیچ گرفتێك نیە بۆ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان.

بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمی كردوە و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، دەبێتە پاڵپشتی بۆ دەسپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی كوردستان و ئەگەر هه‌یه‌ لە شه‌شی مانگی داهاتوو خوێندن دەستپێبكاتەوە.

لەرۆژی 2021/2/2 لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا كۆدەبێتەوە ئەگەر بڕیار لەكردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن بدات، رۆژی شەممه‌ی داهاتوو خوێندن دەستپێبكاتەوە و بەوتەی بەپرسانی وەزارەتی پەروەردەش خوێندن لەهەرێمی كوردستان پەكی نەوكەوتووە هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێندرێت و خوێندنی خوێندكاران نافەوتێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا