هاوسەرۆكی یەكێتی خەرجی نەخۆشەكەی نەخۆشخانەی پار لە ئەستۆ دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشیتمانیی كوردستان، خەرجی نەخۆشە كەمدەرامەتەكەی نەخۆشخانەی پاری گرتە ئەستۆ.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێیی نیشتمانیی، خەرجی چارەسەری نەخۆشییەكەی ئیسرا محەمەدی تەمەن 25 ساڵی گرتە ئەستۆ، كە لە نەخۆشخانەی پاری پاری هەولێر ماوەتەوە و توانای دابین كردنی ئەو بڕە پایەی نیە كە نەخۆشخانەكە داوای دەكات بۆ نەشتەرگەرییەكەی.

لە چەند رۆژی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێك كراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە، لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست كراوە و رێگەی پێنادەن بچێتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا