ماسكیرانۆ پشتگیری بەرشەلۆنە دەكات

پۆڵەتیك – سپۆڕت
خافێر ماسكیرانۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و ئێستای ئیستودیانتس دی لابلاتای ئەرجەنتینی پێی وایە بایرن سەرەڕای بەهێزی و ئامادەیی زۆری, بەڵام ئەو مەترسییە گەورەیە نییە لە بەردەم خەونی بەرشەلۆنە بە گەیشتن بە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و بەرز كردنەوەی جامە دوو گوێیەكە.

لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی ئاڵا كەتەلۆنی دا ماسكی ئاشكرای كرد: (بایرن لە ئێستادا پێكهاتەیەكی مەزن و ئاگرینی هەیە توانای ئەوەی هەیە گەورەترین یاری پێشكەش بكات, بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە لە ئێستاوە هەموو شتێك بە كۆتا هات بێت و بایرن بەرشەلۆنەی تێپەڕاند بێت, چونكە بەرشەلۆنە پێویستی بە نمایشێكی گەورە و مەزنە تا بایرن تێ‌ بپەڕێنێت).

ماسكیرانۆ وتیشی: (هەموو شتێك دەبێت ڕوو بدات بەرشلۆنە پێویستی بە هاوكاری نێوان یاریزانەكان و هێڵەكانە تا بتوانێت كۆنتڕۆڵی نێوەندی یاریگا بكات ئەو كات بایرن دەبێت بە دوای تۆپدا بگەڕێت, چونكە بەرشەلۆنە هەمان ئاستی بایرنی هەیە لە كاتێكدا كە تۆپی لایە).

لە كۆتاییشدا ئاماژەی بۆ خاڵێكی گرنگ كرد لای بەرشەلۆنە كە ئەویش لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكە و تۆپی پێ یە: (میسی كردار دروستكەرە لە بەرشەلۆنەدا ئەو تیمەكە هەمووی دەجوڵێنێت لە یارییەكەی ناپۆلی دا بینیمان چۆن هەموو بەرشەلۆنەی دەجوڵاند ئەو خەونی گەیشتنەوەیە بە یاری كۆتایی هەر بۆیە هەموو شتێك دەكات تا لەگەڵ هاوڕێكانی بایرن تێ‌ بپەڕێنن ئەو كات هیچ كام لە یانەكانی تر ناتوانن بەرامبەری خۆیان بگرن).

جێی بیرهێنانەوەیە ئەمشەو سەعات 10 هەردوو یانە زەبەلاحەكەی ئەوروپا و جیهان FCB و FCB ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە لە مەزنترین ڕووبەڕوو بوونەوەی تۆپی پێی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگدا براوەشیان پێ‌ دەچێت پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس بێت.

پێگەی گۆڵ/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا