بایرن میونخ بەچوارینەیەک مێزەکەی بەسەر دۆرتمۆندا هەڵگێڕایەوە

لە دەست پێکی هەفتەی ٢٤ی خوولی بۆندسلیگای ئاڵمانیا و لە نێو یاریگای بەنێو بانگی ئالیانز ئەرینا بایرن میونخ پێشوازی لە یانەی بروسیادۆرتمۆند کرد ؛

یانەی بایرین میونخ لە پێناو گرتنی خانەی یەکەم و باڵادەستی خۆی پێشوازی لە زەردپۆشەکان کرد ، دوور لە تێگرای چاوەروانیەکان پاش لێدانی فیکەی داوەر هالاند بە گۆڵێک ئاگری لە یاریەکە بەردا و دۆرتمۆندی پێش خست .

یانەی بافاری نەکەوتە ژێرکاریگەری ئەو گۆڵەی هالاند دەستی بەهێرشبردن کرد بەڵام هالاند بێ هێچ ترس و دووڵیەک گۆڵی دووەم و شۆکهێنەری تۆمارکرد ، پاش ئەم گۆڵە مەکینەکانی پایتەخت سنوریان بۆ هالاند و هاوڕێکانی دانا لە ڕێگای لیفاندۆفسکیەوە کاتێک کورە پۆڵندێکە گۆڵی یەکەمی بۆ بافاریا تۆمارکرد و جیاوازێکەی کەمکردەوە بۆ نیوە

پاش ئەم گۆڵە هەر دوو لا سنور و ئەرکی خۆیان زانی بەوەی بافاریەکان هێرشیان دەکرد زەرپۆشەکان تەنیا بەرگرییان دەکرد .

پێش ئەوەی داوەر فیکەی کۆتایی نیوەی یەکەم لێبدات لیفا نەیهێشت بافاریان بەشکستەوە یاریگا چۆڵ بکات و گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمارکرد و یانەکەی بە ئاسوودەیەوە برد بۆ ژووری جل گۆڕین .

تایمی دووەم چاوەرێی یاریەکی دراماتیکی دەکرا بەڵام جیاوازیەکی ئەوتۆ ڕووی نەدا تا کۆتا خوولەکەکان تێگڕا پێیان وابوو هەر دوو یانە برایانە خاڵەکان بەش دەکەن بەڵام بافارییەکان هیچ ڕێزێکی میوانەکەیان نەگرت و دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد لە رێگای گۆرتێزگە و لیفاندۆفسکی ئەوەی دووەمیان بەو گۆڵە هاتریکی نوسیەوە و سێ گرنگترین خاڵی پێشکەشی هاندەرانی بایرن کرد .

بەم ئەنجامەش بایرن لووتکەی ڕیزبەندی گشتی ئاڵمانیایی وەرگرت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا