هۆڵەندای بێ‌ كومان بە بردنەوە دەستی پێ كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی دووەم شەوی یۆرۆ نەیشن پاڵەوانێتییە دۆستانەكەی UEFA كە بۆ هەڵبژاردەكانی كیشوەرە پیرەكەی ئەوروپای دروست كردووە سەرجەمیان بە كۆتا هاتن تیایدا هەڵبژاردەی ئاشە هەواییە پرتەقاڵییەكەی هۆڵەندا توانی بە بێ‌ ڕاهێنەرەكەی پێشووی واتا ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری ئێستای یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەی یەكەم تۆمار بكات بەرامبەر بە هاوڕێكانی لیڤاندۆڤیسكی.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی شەوەكەدا ئیتاڵیاكەی مانچینی نەیتوانی بەرامبەر دزیكۆ و هاوڕێكانی هیچ بكات تەنها و تەنها یەكسان بوونیان بۆ تۆمار كرا سەرەڕای ئەوەی بە شێوازێكی نوێ‌ یاری دەكەن دوور لە كاتینیاتچۆ ئەمەش زۆری دەوێت تا ئەو هەڵبژاردەیە لەگەڵ ئەم شێوە نوێیە بگونجێت.

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی دووەم شەو:
لیتوانیا 0 X كازاخستان 2
نەرویژ 1 X نەمسا 2
ڕۆمانیا 1 X ئیرلەندای باكور 1
سلۆڤاكیا 1 X چیك 3
بیلاڕوسیا 0 X ئەلبانیا 2
سكۆتلەندا 1 X ئیسرائیل 1
هۆڵەندا 1 X پۆڵەندا 0
ئیتاڵیا 1 X بۆسنە و هەرسك 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا