پۆله‌تیك سپۆرت
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له رێگه‌ی گرته ڤیدیۆوه درێسی ره‌سمی یانه‌كه‌ی بۆ یاری كلاسیكۆی داهاتوو كه له شاری مه‌درید له مانگی چوار ئاشكرا كرد.
له ڤیدیۆكه‌دا كارلێس پۆیۆڵی ئه‌ستێره و كاپتنی پێشووی یانه‌كه به‌شداری كردوه، ئه‌مه‌ش وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ یاریزانان و هانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆش بن بۆ پۆشین و كرینی ئه‌و درێسه.
ئه‌م درێسه‌ی به‌رشه بۆ یاریی كلاسیكۆ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌گه‌ڵ درێسی ئێستای یانه‌كه، به‌ڵام هێڵه سووره‌كان گۆڕانكاری تێداكراوه كه له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌بێت به ئاڵای كه‌ته‌لۆنیا.
درێسه‌كه له ئێستادا نرخی 89 یۆرۆیه‌و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت هانده‌ران له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری لێبكڕن تا كه‌مێك له‌بارگرانیه‌كانی یانه‌كه له رووی داراییه‌وه كه‌مبكاته‌وه.