ئینتەر بردییەوە ئەمشەو نۆرەی یۆڤی یە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی ڕۆژی شەممە پڕ گۆڵ و پڕ كێبڕكێ‌ بوون و بردنەوەی گەورەی تیادا تۆمار كرا ئەتەڵانتا بێرگامۆ و بینفینیتۆ و لاسیۆ ڕۆما و دواتریش ئینتەر بردنەوەیان تۆمار كرد ئەمڕۆ یەك شەممەش زۆرێك لە یارییەكانی تری گەڕی 2 بەڕێوە دەچن و لە شەوەكەشیدا لوتكەی یارییەكانی هەفتەكە دەبێت لە نێوان گورگەكانی ڕۆما و یۆڤنتۆسی پاڵەوانی چەندین ساڵی خولەكە كە هەردوولا هەوڵ دەدەن ئاستی بەرزی خۆیان لە یاری لوتكەدا پێشكەش بكەن.

لە لایەكی ترەوە یانە گەورەكانی تری وەك میلانی بێ‌ ئیبرا و ناپۆلی یاری خۆیان ئەنجام دەدەن و هەوڵی دەستەبەر كردنی 3 خاڵی ئەم هەفتەیە دەدەن.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
تۆرینۆ 2 X ئەتەڵانتا 4
سامبادۆریا 2 X بینفینتۆ 3
كالیاری 0 X لاسیۆ 2
ئینتەر 4 X فیرۆنتینا 3

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
سبیزیا X ساسۆلۆ
ناپۆلی X جەنەوا
فیرۆنا X ئۆدینێزی
كرۆتۆنی X میلان
ڕۆما X یۆڤی                  سەعات 9.45 ی شەو

یارییەكەی شەوی دووشەممە
بۆلۆنیا X پارما

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا