پۆله‌تیك سپۆرت
ماوریسۆ پۆچۆتینهۆ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی پاریسان جێرمان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی داوای چه‌ند یاریزانێكی نوێی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه، كه پێی وایه ده‌بێت له‌م میركاتۆی زستانه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
پۆچۆتینهۆ پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام بوو، ئه‌وه‌ش وایكردبوو خودی خۆی په‌ره به توانای چه‌ندین یاریزانی لاوبدات له‌و تیپه‌دا، كه توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاستی تۆتنهام بگه‌یه‌ننه لوتكه.
یه‌كێك له‌و یاریزانه باش و ناوه‌ندانه‌ی یاریی یانه‌كه‌ی رێكده‌خست كریستیان ئیریكسنی دانیماركی بوو، كه ئێستا له یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانی ئیتاڵی پشتگوێ خراوه، بۆیه ئه‌و راهێنه‌ره ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت بیگه‌رێنێته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی و یاریزانه‌كه به‌و بریاره دڵخۆشه، كه دوورنیه به‌م نزیكانه رووبدات.