بارسەلۆنا سەر بەرزانە ماڵئاوایی کرد

لەم یانەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی بارسەلۆنا بووە میوانی پاریس سانجێرمان لە یاریگای باخی میرەکان .

شەقامی وەرزشی بەگشتی هاندەرانی بلاوگرابەوە بە تەوسەوە چاوەڕێی ئاستی یانەکەیان بوون ئایا چۆن و بە چ شیوازێک ڕوبەرووی پاریس دەبێتەوە چونکە بارسا لە ئێستا دۆخێکی سەخت و دژوار بەرێ دەکات .

لەگەڵ دەستپێکی یاریدا بارسەلۆنا بەشێوەیەکی بەهێز و بوێر دەرکەوت ، ئاستێکی پێشکەش کرد هاندەرانی تا لووتکەی خۆشحاڵی برد .

بارسەلۆنا بەهێرشبردن دەستی پێکرد زۆرینە وای دەزانی بلاوگرانە تەنیا چەند خوولەکێک دەتوانێت ئەو ئاستە پێشکەش بکات بەڵام کورانی کەتەلۆنیا قسەی سەرەتا و کۆتاییان یەکبوو .

تاوی هێرشەکانی بارسەلۆنا لە رێگای دیمبڵی دەستی پێکرد بەڵام نافاس و چەنس وتیان نا .

بارسەلۆنا تەواو لە دوای گۆڵ دەگەرا بەڵام پێچەوانەی کۆیی پێشبینی و ئاستە نایابەکەیان داوەری بە سپۆنسەری فار ووتی لێدانی سزا بۆ پاریس هەژمار بکە و کلینا ئەرکی بلاوگرانەی سەخت کرد و گورزێکی کەمەر شکێنی لەبارسا وەشاند .

حەوت خوولەک پاش ئەو گۆڵە مێسی تۆماهۆکێکی ئاراستەی گۆڵەکەی نافاس کرد و گوڕی تۆپەکە هێندە بەهێز بوو تێگرا تەنیا لەرینەوەی شەبەکەمان بینی ، مێسی مەسجی گەرانەوەی ناردەوە بۆ تێکڕای پاریسیەکان .

بارسا بەردەوامبوو لە ئاستە نایابەکەی تا ئەوەی کۆتا خولەک گریزمان لەناوچەی سزا بەربۆوە داوەر فیکەی پەنارتی لێدا بەڵام ئەوەی نە دەبوو ڕوبدات رویدا و لێۆ نەیتوانی گۆڵێکی گەوهەر ئاسا تۆمار بکات ئەو تایمەش بە بەرامبەربوون کۆتایی پێ هات .

تایمی دووەم تێکڕا چاوەڕی بوون پاریس دەست بەجوڵە بکات بەڵام کەتیبەکەی بلاوگرابنە جۆرێک گەمارۆی خستە سەر پاریسێکان گەر نافاس نەبوایە پاریس ئاوا بە ئاسانی بۆ دەرنەئەچوو ، تایمی دووەم درێژە پێدەری هەمان تایمی یەکەم بوو هیچ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی تێدا روو نەدا و یاری بە بەرامبەربوون کۆتایی پێ هات چیرۆکەکەش بە دەرچوونی بارسا لە بۆنەکە گەشتە ئەڵقەی کۆتایی و پاریس گەشتە قۆناغی داهاتوو .

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا