كۆستا پەیوەندی بە خولی بەرازیلەوە كرد

دیگۆ كۆستای ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیوەندی بە خولی بەرازیلەوە كردو لەگەڵ یانەی مینیرۆی بەرازیلی گرێبەستی واژۆكرد.

میدیا وەزرشییەكان بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی وادەی گرێبەستی كۆستا لەگەڵ ئەتلەتیكۆ كۆتایهات، چەندین یانەی جیهان هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیاندا، بەڵام دواجار كۆستا مینیرۆی هەڵبژارد.

لە كانوونی یەكەمی رابردوو هەریەكە لە دیگۆ كۆستا و ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیان رێككەوتن.

كۆستا یەكێك لە هێرشبەرە بەتواناكان بوو كە لەماوەی رابردودا یاری بۆ یانە بەهێزەكانی وەك چێڵسی و ئەتلەتیكۆ كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک