ئاگاداری نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی کوردستان دەکەینەوە، کە پێکهاتوون لە یانەکانی (هەولێر، سیروانی نوێ، دهۆک، نەورۆز، برایەتی، پێشمەرگەی هەولێر، زاخۆ، زێرەڤانی، هەندرێن، پێشمەرگەی سلێمانی، شێروانە، دەربەندیخان، ئارارات، سۆران، چەمچەماڵ و هەڵۆ)، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ لە هۆتێل کوارتز لە شاری هەولێر ئامادەبن، ئەمەیش بە مەبەستی کۆبوونەوەی هونەری و راکێشانی تیروپشک بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.
تێبینی: لەبەر پەتای کۆڕۆنا و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، کۆبوونەوەی هونەری خولی یانە پلەیەکەکان ئەنجام نادرێت، رۆژی شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رۆژ و کاتەکەی دیاری دەکات.
ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان