بابان دەبێت ژمارە لە تۆپی پێی عێراق دا

بابان دواین یەکەی مەشق و راھێنانی لە مەلعەبەکەی چوارباخ ئەنجامدا.

پاش نیوەڕۆی چوارشەمە یانەی وەرزشی بابان دواین یەکەی مەشق و ڕاھێنانی لە یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) ئەنجام داو تیپەکە بە تەواوی پێکھاتەکەیەوە خۆیان بۆ دووەم یاریان لە جامی عێراق ئامادە کردووە کە بڕیارە ڕۆژی ھەینی گەشتی شاری کەرکوک بکەن و لەوێ رووبەرووی یانەی (الموصلی) ببنەوە.

دوای بردنەوەی بابان لە یەکەم یارییاندا لە جامەکە کە شکستیان بە عروبە ھێنا ئامانجی سەرەکی ئیدارەی یانە و دەستەی راھێنەران تەنھا بردنەوەیە لە یارییەکەی دووەمدا بۆ ئەوەی چۆن بە بەھێزی لە سەرەتاوە دەستیان پێ کرد ئاوهاش خۆیان بە ناوازەیی بناسێنن لە وەرزشی عێراق بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەت ئەمەش بێگومان لە سەرەتای بە دەركەوتنی بابان وەك یانەیەك هەستی پێ‌ دەكرێت باشترین هەنگاوی یانەكە و ئیدارەكەشی لە ئێستادا سەرەڕای نەبوونی پشتگیری مادی، بەڵام خۆناساندن لە نێوەندی وەرزشی عێراقدا بە هەند وەرگیراو گفتوگۆی چڕ و پڕی لە بارەوە كراوە كە دەبێت ناوی بابان كە سەرچاوەی ناوی میرنشینانی دامەزرێنەر و دروستكەرانی شاری سلێمانی یە بەرز بكرێتەوە و هەموو عێراق و نێوەندی وەرزشی عێراق بیناسن و پێی ئاشنا بن.

 


دیدار قەرەداخی/ ڕاگەیاندنی یانەی بابان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا